شوبات 25, 2020 08:17 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر: ڕێگا بە دابەش کرانی ئێراق نادەین

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری ئێراق ڕۆژی دووشەممە رایگەیاند کە ڕێگا بە هیچ گرووپ و لایەنێک سیاسیی نادات ئێراق دابەش بکات.

ناوبراو لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە هیوادران کوردەکان و سوننەکان داکۆکی بکەن لە کابینەی دەوڵەت  و بۆ پێکهاتنی دەوڵەتێکی بەدوور لە سیستەمی پشکپشکێنە یارمەتیدەر بن.

سەدر وتیشی کە داکۆکی لە "بەرهەم ساڵح"ی سەرۆک کۆماری دەکات لەبەر ئەوەی کە ئەو هەمان کەسە کە "محەممەد تۆفیق عەلاوی" بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی دەسنیشان کرد.

ناوبرا وتیشی کە سەرۆک کۆماری نیگەرانی خۆپیشاندەرانە و هەرکەس کە شیاو و لێهاتوو بێ  ئێمە ڕێزی بۆ دادەنێین و هەرکەسیش کە لە پرۆسەی ئاشتی لابدات، چەن جار وشداری پێ دەدەین.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر وتی کە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا خۆی وەرنادات و پشتیوانی لە بەربژاری هیچ هاوپەیمانییەکی سیاسیی ناکات.