ئادار 24, 2020 07:50 Asia/Tehran
  • داخوازی بەرهەم ساڵح لەسەر کۆتایی هێنان بە ئاڵۆزی و بشێوی سیاسیی لە ئێراق

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئێراق خوازیاری یەکدەنگی لە نێوان پارتە سیاسییەکانی ئێراق بوو بە مەبەستی دەرباز بوون لە ڕەوشی ئاڵۆزی سیاسیی ئێستا.

بە پێی ڕاپۆرتی بەغداد ئەلیەوم؛ بەرهەم ساڵح لە لێدوانێکدا وتی: ئێراق لە کاتێکدا بەرەوڕووی  نەخۆشییەکی جیهانیی بۆتەوە کە وڵاتەکەی بە هۆی نەبوونی دەوڵەتێکی خاوەن دەسەڵاتی تۆکمە و تەواو بۆتە گۆڕەپانی بگرە و بەردەیەکی سیاسیی پڕمەترسی.

سەرۆک کۆماری ئێراق وتیشی: داوا لە هەموو خەڵکی ئێراق و پێش هەموانیش داوا لە پارت و کۆتلە سیاسییەکان دەکەم بە یەکگرتنەوە و یەکدەنگی و لەبەرچاو گرتنی کێشە و گرفتەکانی خەڵک هەوڵ بدەن بۆ دەرباز بوون لەو بشێوییە سیاسییەی ئێست کە بە داخەوە لە ماوەی چەن مانگی رابردوودا یەکجار تەشەنەی سەندووە.

لە لایەکی دیکەوە بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند لەبەر پێبەند نەبوونی شاروومەندان بە کردەوەگەلی پێشپێگرانە و هەروەها لەبەر کۆبوونەوەی هەندێ کەس لە شوێنە گشتییەکان و نائاگاداری لە مەترسی و دواهاتەکانی کۆرۆنا، لە چەن ڕۆژ لەمەوبەوەرە تا ئێستا هەڵکشانی بەرچاوی هەژماری تووشبوان بە کۆرۆناڤایرۆس بە خۆیەوە دەبینێ.

بەرهەم ساڵح ئاماژەی کرد: ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کاربەدەستانی پارێزگاکان تەگبیری پێشپێگرانەیان بۆ بەرتەسک کردنەوەی بازنەی  تووشبوون بە کۆرۆنا گرتۆتە بەر و مەرجەعییەتی ئایینی و کەسایەتییە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، کولتوری و مێدیاییەکان لەم بارەوە داکۆکیی خۆیان ڕاگەیاندووە و هاوکاریی پێویستیان ئەنجام داوە.