ئادار 24, 2020 17:57 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی فەتح: ئەمریکا بە نیازی دابەش کردنی عێراق و ڕاپەڕاندنی پیلانی زایونییەکانە

نوێنەرێکی سەربە ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق دوابەدوای بڵاو بوونەوەی دەنگ و باسی ھاوپەیوەند بە دەست پێ بوونی کشانەوەی ھێزەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای عێراق، وشداریی دا: ئەمریکا بە تەمای ڕاگرتنی ھێزەکانی لە عێراق و دابەش کردنی وڵات و ڕاپەڕاندنی پیلانی زایونییەکانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حامید عەبباس» لە نوێنەرانی «ھاوپەیمانیی فەتح» لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە ھەوڵی واشێنگتۆن بۆ دابەش کردنی عێراق وتی: ئەمریکا بە مانەوەی لە عێراق دا بە نیازی چەسپاندنی بوونی سەربازییانەی خۆی و خەشاندنی سەروەری و دەستەڵات و دەوڵەتی بەغدایە.

ئەم نوێنەرەی ئەندامی ھاوپەیمانیی فەتح وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە، ئەمریکا بە تەمای خۆسەپاندنی بەسەر ناوچەکەدایە لە ئاراستەی خزمەت کردنی بەرژەوەندییە ناڕەواکان و ڕاپەڕاندنی پیلانی زایونییەکان، تیشکی خستە سەر ھەوڵی ئەمریکا بۆ دووبەرەکی نانەوە لە نێوان کۆتلە سیاسییەکانی عێراق و وتیشی: ھەر سەرۆک وەزیرانێک کە بەرپرسایەتیی دەوڵەتی عێراق بگرێتە ئەستۆ، دەبێ بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ ڕاماڵین و وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵات جێبەجێ بکات.

«عەدنان زورفی» پارێزگاری پێشووی نەجەفی پیرۆز سێ شەممەی حەوتەی ڕابردوو لە لایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی تازە ڕاسپێردرا.

پەرلەمانی عێراق بەرلەمە لە دانیشتنێکی نائاسایی دا بە ئامادە بوونی «عادڵ عەبدولمەھدی» سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کاربەڕێکەر، دەنگی بە وەدەرنانی ھێزی بیانی لە خاکی عێراق دابوو.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لە سەرچاوەکان بە گێڕانەوە لە ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی باسی کشانەوەی ھێزە داگیرکەرەکان لە چەند بنکەیەکی سەربازیی پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراقیان کرد بوو، کەچی سەرباری ئەمەش ھێندێک لە بەرپرسانی عێراقی ئەم ھەواڵەیان بەدرۆ خستبووەوە.

سەرپەیڤ