ئادار 26, 2020 08:50 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی گوردانەکانی خیزبوڵڵای عێراق لە بارەی پیلانی تازەی ئەمریکا لە عێراق دا

گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە لقەکانی ڕێکخراوەی خەشدی شەعبیی ئەم وڵاتە شەوی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا سەبارەت بە ھەوڵی ئەمریکا بۆ ڕاپەڕاندنی پیلانێکی پڕمەترسی لە عێراق دا وشداریی داو داوای لە خەباتکارانی عێراقی کرد ھەتا بۆ بەرنگار بوونەوەی نیازو ئامانجە گڵاوەکانی دژمنی ئەمریکی لە سەر ھەست بن.

گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەکەی دا پەردەی لە سەر سیناریۆی تازەی ئەمریکا بۆ ھێرش کردنە سەر بنکەوبارەگای سوپاو گوردانەکانی خۆڕاگریی عێراق ئەویش لە ھەل و مەرجی تەشەنای کۆرۆنا لەم وڵاتەدا پەردەی ھەڵماڵی و ڕایگەیاند: ئەم سیناریۆیە داگری ڕاپەڕاندنی ئۆپراسیۆنی «ھێلی بۆڕن» لە بنکەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە پاڵپشتیی ھێزی زەوینی و ئاسمانییە.

گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە پیلانەکەی ئەمریکا ھەڕەشە لە بنج و بناوانی عێراق و سەقام و پاوەجێیی ئەم وڵاتە دەکات، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، تاقمەکانی خۆڕاگری ئەگەر ھەرچەشنە ھەنگاوێکی تاوانکارانە لە ئەمریکا ببینێت، ھیچ ھێڵێکی سوور ناپارێزێت و تەواوی دامەزراوە سەربازی و ئاسایشتی و ئابوورییەکانی ئەمریکا بەبێ ھەڵاواردن دەکاتە ئامانج.

ئەمریکاو ڕژێمی زایونی ھەتا ئێستا چەندیم جار مۆڵگەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبیی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووەتە ئامانج.

ئەمریکاو ڕژێمی زایونی دوای سەرکەوتنەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستەکان لە ناوچەکەدا، ھەوڵی گوشارخستنەسەر ئەم ڕێکخراوەیەیان پەرە پێ داوە.