ئادار 26, 2020 09:20 Asia/Tehran
  • لەشکریانی فەرەنسی عێراقیان چۆڵ کرد

«عەبدولکەریم خەلەف» وتەبێژی ھێزەچەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە ھێزەکانی فەرەنسا خاکی عێراقیان چۆڵ کرد.

«عەبدولکەریم خەلەف» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی عێراق  لە وتووێژی لەگەڵ ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق «واع» دا ڕایگەیاند: ھێزەکانی فەرەنسا خەاکی عێراقیان چۆڵ کردووەو بنکەیەکی ئاسمانیش لە لایەن ھاوپەیمانیی نێونەتەوەییەوە چۆڵ کراوە.

ناوبراو وتیشی: کشانەوەی ھێزەکانی فەرەنسی لە عێراق لە ئاراستەی ڕێککەوتنێکدا لەگەڵ دەوڵەتی عێراق ئەنجامی گرتووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ھێزەکانی عێراق بە شێوەی فەرمیانە بنکەی ئەلقائیم لە سنووری سووریایان لەپاش کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی وەرگرتووەتەوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە کەناڵی ئەلمەیادین دوێنێ شەو وای بڵاو کردەوە کە سوپای کۆماری چیکیش بڕیاری داوە لە بەر نیگەرانیی ئاسایشتی و کێشەی تەشەنای کۆرۆنا لە عێراق ٣٠ لەشکریی خۆی لە عێراق بباتە دەرەوە.