به‌رهه‌م ساڵح ئیدانه‌ی بۆردومانی "بیانییه‌کان"ی بۆ سه‌ر حه‌شد و سوپا کرد
سه‌رۆکی کۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، هێرشی بیانی بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ک پێگه له ناو عێراقدا، له ناویاندا فڕۆکه‌خانه‌ی که‌ربه‌لا، که هێشتا له قۆناغی درووستکردندایه ئیدانه ده‌که‌ین.
له به‌یاننامه‌که‌یدا، بەرهەم ساڵح ئه‌و هێرشه‌ی به پێشێلکردنی سه‌روه‌ری نیشتمانی عێراق له‌قه‌ڵه‌مدا و راشیگه‌یاند، کێشه ئه‌منییه‌کان به پشتیوانیکردنی حکومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی راپه‌ڕێنێت و توانا و ئیراده‌ی به‌هێز بێت و یاسا بچه‌سپێندرێت چاره‌سه‌ر ده‌بێت و نابێت رێگه بدرێت عێراق بکرێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕی به وه‌کاله‌ت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، له کاتژمێر (01:00)ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (13ی ئازار/ مارسی 2020)، عێراق رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژییه‌کی بێ پاساوی فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بووه‌وه که که‌رته‌کانی سوپا و هێزه‌کای مغاویری سه‌ر به فیرقه‌ی نۆزده و باره‌گای لیوای (46)ی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌وجی سێی پۆلیسی بابلی له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سنووری پارێزگاکه و فڕۆکه‌خانه‌ی که‌ربه‌لای گرته‌وه.
له به‌شێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا، فه‌رمانده‌ییه‌که ئیدانه‌ی توندی ئه‌و هێرشه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکای کردووه و به پێشێلکردنی بنه‌مای هاوبه‌شی و هاوپه‌یمانی وه‌سفی کردووه.