ئادار 27, 2020 08:59 Asia/Tehran
  • مەشقی سەربازیی گوردانەکانی حزبوڵڵای عێراق

گوردانەکانی حزبوڵڵای عێراق سەر بە حەشدی شەعبی شەوی رابردوو باسی جێبەجێ کرانی مەشقێکی سەربازیی کرد بە ناوی " راوی قاڵاوەکان" بە نئامادەبوونی تیپەکانی بەرگریی جەمارەیی بە ئاڕاستەی ئامادەیی بۆ هەرچەشنە بارودۆخێکی نائاسایی .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، گوردانەکانی حزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەیکدا جەختی کردەوە ، هەزاران کەس لە هێزەکانی ئەم گروپە بە چەکی پێشکەوتوو لەم مەشقە سەربازیەدا بەشداری دەکەن .

 بە پێی راگەیاندنی گوردانەکانی حزبوڵڵای عێراق لەم مەشقە سەربازیەد چوار سناریۆی جیاجیا پرۆڤە دەکرێ لەوان دابەزین لە ئاسمانەوە و بەرەنگاربوونەوە  لەسەر زەوی و شەڕی نێو شار .

 گوردانەکانی حزبوڵڵای عێراق لە دوو رۆژی رابردوودا باسی نەخشەی نوێی ئەمریکای کرد بۆ پەلامار بۆسەر بنکە و بارەگاکانی ئەرتەش و تاقمەکانی خۆڕگری لە دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا .

 ئەمریکا و رژێمی زایۆنی تا ئێستا چەندین جار هەڵیانکوتاوەتە سەر بنکەکانی ئەرتەشی عێراق و حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەی ئەم وڵاتەدا .