نیسان 10, 2020 13:19 Asia/Tehran
  •  ناساندنی سەرۆک وەزیرانی نوێ؛ ئێراق لە سەروبەندی یەکگرتنەوەی سیاسی

بە وازلە کارهێنانی "عەدنان زەرتفی" بەرهەم ساڵحی سەرۆک کۆماری ئێراق "مستەفا کازمی" کرد بە بەرپرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی ئێراق.

"بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری ئێراق ١٧ی مارسی رابردوو " عەدنان زورفی" کردە بەرپرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم وڵاتە. ژمارێک لە گرووپە ئێراقییەکان نەیارەتییان کردووە لەگەڵ ئەم هەڵبژاردنە و هەوڵیان دا بۆ ناساندنی سەرۆک وەزیرانی نوێ. لە ئاکامدا "عەدنان زورفی" ناچار بە کشانەوە لەو فەرمانبەرێتیی پێکهێنانی کابینەی نوێی  ئێراق بوو.

پرسیاری یەکەم ئەوەیە کە ئەوانەی نەیارتیی بە سەرۆک وەزیران بوونی عەدنان زورفی بوون کێن و هۆکاری سەرەکی ئەو نەیارەتییە چی بووە؟ هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی "هادی عامری"  و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی "نووری مالکی" لە لیستی گرینگترین  گرووپەکانی نەیاری عەدنان زورفی بوون.

پرسیاری دیکەیش ئەوەیە کە دواهاتەکانی کشانەوەی زورفی و پێناسە کرانی "مستەفا کازمی" وەکوو سەرۆک وەزیرانی بەرپرسی پێکهێنانی کابینە چیە؟ وێدەچی گرینگترین دواهاتی وازلە کارهێنانی زورفی  یەک گرتنەوەی گرووپە سیاسییەکان لە ئێراق بێ، لەبەر ئەوەی کە پێناسە کرانی زورفی لە ڕاستیدا ئەنجامی یەکدەنگ نەبوونی گرووپە شیعەکانی ئێراق بوو.

بەم پێیە لە کاتێکدا کە هاوپەیمانی سائیروون بە ڕێبەرایەتیی موقتەدا سەدر و تا رادەیەکیش ڕەوتی حیکمە بە ڕێبەرایەتیی عەمار حەکیم داکۆکییان کردبوو لە ناساندنی عەدنان زورفی، لە ئاکامدا بوونە هاوبیر و ڕای هاوپەیمانیی فەتح و دەوڵەتی یاسا و لە سەر بە سەرۆک وەزیران بوونی مستەفا کازمی گەیشتنە تەبایی.

خاڵی گرینگ لێرەدا ئەوەیە کە "محەممەد تەوفیق عەلاوی" لە پەرلەمان ئامادەبوو و بۆی دەرکەوت کە  هیچ بەختێکی بۆ بە سەرۆک وەزیران بوون لە ئێراق نییە، بەڵام عەدنان زورفی تەنانەت پێش ئەوەی بێتە پەرلەمانەوە وازی لەو بەرپرسایەتییە هێنا.

بە داکۆکیی گرووپە حەوتانە شیعەکان، کوردەکان و هاوپەیمانیی بەدەسەڵاتی ئەلعەراقییە بە ڕێبەرایەتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆک پەرلەمان، لە سەرۆک وەزیرانیی مستەفا کازمی، ئێراق ئێستا لە سەروبەندی یەکدەنگییەکی سیاسی و کۆتایی هێنان بە چەقبەستوویی سیاسیی پتر لە چوار مانگەیە.

مستەفا کازمی تەمەن ٥٣ ساڵ بەسراوە بە هیچ حیزبێکی سیاسی نییە. ناوبراو ژوەنی ٢٠١٦ پۆستی سەرۆکایەتی دەزگەی هەواڵگریی ئێراقی لە ئەستۆدا بووە و هێستایش هەر بەرپرسی راپەڕاندنی کاروباری ئەو دەزگەیە. ئێستا کازمی یەک مانگ دەرفەتی دەبێ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی ئێراق،  بەڵام وێدەچێ کە گرووپە  ئێراقییەکان لە پرۆسەی پێکهێنانی کابینە هاوڕێیەتی کازمی بکەن.

سەرپەیڤ