May 19, 2020 17:08 Asia/Tehran
  • موستەفا کازمی:بەپێی یاسا مافی خۆپیشاندانی هێمنانە پارێزراوە

موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سوپاسی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد، بۆ ئەو دەستپێشخەرییە خێرایەی بەئازادکردنی پارێزەرەکانی دیوانییە و ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەکوت و رایگەیاند، بەپێی یاسا خۆپیشاندانی هێمنانە پارێزراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سوپاسی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد، بۆ ئەو دەستپێشخەرییە خێرایەی بەئازادکردنی پارێزەرەکانی دیوانییە و ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەکوت  و رایگەیاند، بەپێی یاسا خۆپیشاندانی هێمنانە پارێزراوە.

موستەفا کازمی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەهەر سێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیای دا جەختی لەوە کردەوە کە، سوپاسی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەکەم، بۆ ئەو دەستپێشخەرییە خێرایەی مە بووە ھۆی بەئازادکرانی پارێزەرەکانی دیوانییە و ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەکوت کە لەم دواییەدا  دەستگیرکرابوون.

‏سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوو لە جەماوەری وڵاتەکەی ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە،جارێکی دیکە دڵنیاتان دەکەمەوە کە بەپێی دەستوور مافی خۆپیشاندانی هێمنانە پارێزراوە.