May 20, 2020 09:18 Asia/Tehran
  • خاپوورکرانی شەش بنکەی تیرۆریستانی داعش لە ڕۆژھەڵاتی عێراق

ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق شەش بنکەی چەکدارانی تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای دیالەی ڕۆژھەڵاتی عێراق دۆزییەوەو لەنێویان بردن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق ڕۆژی سێ شەممە بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنێک دژی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی «وادی سەلاب»ی پارێزگای دیالە وێڕای لەنێو بردنی بنکەکانیان، چوار کەسیشیان لێ کوشتن.

تیپی ٢٣ی حەشدی شەعبیی عێراقیش لە تێکھەڵچوون لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە گردوپەڕی گوندی «ئەلبومەرعی»ی پارێزگای دیالە توانی کۆمەڵێکیان لێ بکوژێت.

ھاوکات دوابەدوای تەقینەوەی بۆمبایەک لە شارستانی میقدادیە لە پارێزگای دیالە ئەفسەرێکی عێراقی گیانی لە دەست دا.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ئەم دواییە شانەنوستووەکانی داعش بە داکۆکیی ئەمریکاو عەرەبستان چەند ھێرشێکی تیرۆریستییان لە پارێزگاکانی سەلاحەددین، زیقار و دیالە ئەنجام داوە کە لەگەڵ کاردانەوەی خێرای ھێزەکانی حەشدی شەعبی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ