١٣٠ واژۆ بۆ دورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆکی پەرلەمانی عێراق کۆکرایه‌وه
جه‌واد موسه‌وی، سه‌رکرده له هاوپه‌یمانیی سائیرون رایگه‌یاند، ١٣٠ واژۆیان به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی موحه‌ممه‌د حه‌لبوسی له پۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆکردووه‌ته‌وه.
بەڕ پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ھیوای کورد، جه‌واد موسه‌وی له سەرکردەکانی هاوپه‌یمانیی سائیرون له‌لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانیی سائیرون ناڕازیه له شێوازی ھەڵس و کەوت و ھەڵوێستی موحه‌ممه‌د حه‌لبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق به‌تایبه‌ت له قه‌یرانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، ھەر لە بەر ئەمەش ژماره‌یه‌ک داواکاری هلە ئارادایە بۆ له‌کارلابردنی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستیان به‌١٦٥ واژۆیه.
موسه‌وی وتیشی، “سه‌رجه‌م واژۆ کۆکراوه‌کان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌حه‌لبوسی گه‌یشتونه‌ته ١٣٠ واژۆ.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشکراکردکە، هه‌ڵس وکه‌وت و شێوازی کارکردنی حه‌لبوسی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ته‌ندروستی و ئابوری دا یه‌ک ناگرێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌مانگی رابردودا ئه‌رکه‌کانی وه‌ک پێویست جێبه‌جێنه‌کردووه.