ھەڵمەتی ھێزەکانی حەشدی شەعبیی لە پارێزگەی کەرکوک
May 23, 2020 14:33 Asia/Tehran
ھێزەکانی حەشدی شەعبیی لە ھەڵمەتێکی بەرفراواندا ، ھێرشی تیرۆریستانی داعشیان بۆسەر قشقاییە لە پارێزگەی کەرکوک پوچەڵکردەوە .
تیرۆریستانی تەکفیریی داعش ئەمڕۆ شەممە ھەوڵیاندا بەسەر ناوچەی قشقاییە لە پارێزگەی کەرکوکدا زاڵ بن کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی پێشیان پێگرتن و رێگایان پێنەدان .
ئەوە لە کاتێکدایە کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی بەر لەوە پەلاماری تەکفیریەکان بۆسەر پارێزگاکانی بابل و دیالەیان بەرپەرچدایەوە .
سەرباری شکستی ھێنانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی باکوور و رۆژاوای عێراق ، ھەندێ لە ئەندامانی ئەم تاقمە ھەروا بە نھێنیی لەم وڵاتەدا چالاکی دەکەن .