حوزه‌یران 04, 2020 14:07 Asia/Tehran
  • جەختی عێراق لە سەر پابەند بوونی بە ڕێککەوتنەکانی ئۆپێک

عێراق جەخت لە سەر پابەند بوونی خۆی بە ڕێککەوتنی ئۆپێک دەکاتەوە لە ئاراستەی کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی شار پرێس، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و هەڵسوورێنەری کارەکانی وەزیری نەوتی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی :  عێراق بەرهەمهێنانی نەوت زیاتر کەمدەکاتەوەو پابەندیش دەبێت بە ڕێکەوتنەکانی ئۆپیک لە ئاراستەی کەم کردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت.

رۆژی دووشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەمانگی ئایاردا رۆژانەسێ ھەزارو٢١٢ هەزار بەرمیلی هەناردەی دەرەوە کردووە کە داهاتەکەی لەو مانگەدا زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بووە.بەو پێیە هەناردەی نەوتی عێراق لەو مانگەدا بەراورد بەمانگی نیسان ٢٢٦ هەزار بەرمیل کەمی کردووە، کە رۆژانە سێ ھەزارو ٤٣٨ هەزار بەرمیل بووە و داهاتەکەشی ١،٥ ملیار دۆلار بووە.

بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئۆپیک دەبوو عێراق لەمانگی ئایاری رابردووەوە رۆژانە نزیکەی ملیۆنێک بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوتی کەمبکردایەتەوە . لەمانگی نیسانی رابردوو، ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ناسراو بە "ئۆپیک پڵەس" گەیشتنە ڕێکەوتنێکی مێژوویی بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت،تا لەوڕێگایەوە هاوسەنگی بۆ نرخەکانی نەوت بگەڕێتەوە کە لەم دواییەدا لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاستی خازین دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ھەر ئەمەش بووە ھۆی کەم بوونەوەی بەھای نەوت.

سەرپەیڤ