کارناسێکی ناوداری بواری ئاسایشتی لە بەغدا تیرۆر کرا
تهمووز 07, 2020 01:44 Asia/Tehran
«ھیشام ئەلھاشمی» لە کارناسانی ناوداری بواری کاروباری ئاسایشتی و سیاسیی عێراق لە لایەن کۆمەڵێک چەکدارەوە تیرۆر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆمەڵێک چەکدارئێوارەی دووشەممە «ھیشام ئەلھاشمی» لە کارناسانی ناوداری بواری کاروباری ئاسایشتی و سیاسیی عێراقیان دوای دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی لە ناوچەی «زیونە»ی بەغدا تیرۆر کرد.
لە ئێستادا تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیی ئەو تیرۆرەی گرتووەتە ئەستۆ.
«ئەلھاشمی» لە کارناسانی ناوداری کاروباری ستراتژی و ئاسایشتی بوو کە ڕوانگەکانی لە کۆڕوکۆمەڵە سیاسی و میدیاییەکانی عێراق دا سەرنجێکی تایبەتیی دەدرایە.
تیرۆری ناوبراو کۆڕوکۆمەڵە میدیایی و سیاسی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی عێرقی ورووژاندووە و ھەڵسوڕاوانی ئەم بوارە داوای ناس کرانی ھۆکارانی ئەو کردارە تیرۆریستییە دەکەن لە لایەن دەوڵەت و دەزگا ئاسایشتییەکانی ئەم وڵاتەوە.