ته‌مووز 31, 2020 16:27 Asia/Tehran
  • خەزعەلی: ئەمریکا بیر لە تاڵانی نەوتی عێراق دەکاتەوە

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق ڕایگەیاند: بۆ ئەمریکا بەس نەوتی عێراق گرینگەو ھەر لە بەر ئەمە بە تەمای تاڵانی سامانی ئەم وڵاتەیە

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «ئەلعەھد»، «قەیس خەزعەلی» وتیشی: ئەمریکا بە تەمایە پێداویستییەکانی گەلی عێراق لە ئاراستەی وەدی ھێنانی ئامانجەکانی خۆی بقۆزێتەوەو قەت گرینگایەتیی بە گەلی عێراق نەداوە.

ناوبراو وێڕای ڕەخنەگرتن لە ھەوڵی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ زاڵ بوون بە سەر سەرچاوە نەوتییەکانی عێراق و داسەپاندنی گرێبەستی کارەبا بە سەر ئەم وڵاتەدا، داوای لە دەوڵەتی عێراق کرد کە ئەو ڕێککەوتنەی وا دەوڵەتی پێشووتری عێراق لەگەڵ کۆمپانیای «زیمینس»ی ئاڵمانیا گرێی دابوو، تۆکمە بکات.

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە دانوستانەکانی بەغداو ھەولێر بۆ کڕینی کارەبا، وتیشی: ھاوردەی کارەبا لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ دەوڵەتی بەغدا سێ ھێندەی ھاوردەی کارەبا لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تێ دەچێ.

خەزعەلی وێڕای ئاماژە کردن بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە لە عێراق دا وتی: ھێندێک لەو میدیایانەی کە لە ھەندەران پارە وەردەگرن، لاوان بەرەو ڕەش بینی و ھیوابڕاویی پاڵ پێوە دەنێن.

بڕێک لە ناوچەکانی عێراق لەماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە جارێکی تر خۆپیشاندانی دژی دەوڵەتییان بەخۆیانەوە بینی.

سەرپەیڤ