ئاب 01, 2020 14:39 Asia/Tehran
  • وەزیری سەرچاوە سروشتیەکانی عێراق: عێراق کارتی فشاری زۆری دژ بەتورکیا لەبەردەستە

مەهدی رەشید، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، لەمنزیکانە عێراق و تورکیا بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی ئاوی دیجلە و فوڕات کۆدەبنەوە، جەختیشیکردووەتەوە، عێراق گەلێک کارتی گوشاری بەهێزی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی لایەنی تورکی ناچار بە ڕێکەوتن بکات.

ڕەشید لە گفتوگۆیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لەدوای ئەوەی پرسی ئاو خراوەتە بەردەستی سەرۆک وەزیران لەجیاتی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، متمانەی تەواویان هەیە بەوەی بەرەوپێشچوونی باش لەو دۆسیەیەدا دێتەدی، ئەویش هاوشێوەی تورکیا و سوریا، کە دۆسیەکەیان خستووەتە بەردەستی سەرۆک کۆمار و ئێرانیش دۆسیەی ئاوی خستووەتە بەردەستی رابەری باڵای ئەو وڵاتە.

رەشید ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کە ئەو ئەو کارتە گوشارە بەهێزانەی عێراق لە پرسی بەشەئاوی رووبارەکانی دیجلە و فوڕات بەرانبەر لایەنی تورکی هەیەتی لەئێستادا ئاشکرایناکەن، بەڵام متمانەی تەواویان هەیە، کە لەمیانی دانوستانەکانیاندا ئەنجامی باشیان دەداتێ.

لەماوەی ساڵانی رابردوودا  تورکیا دەیان بەنداوی گەورە و بچووکی لەسەر هەردوو رووباری دیجلە و فوڕات دروست کردووە، کە گەورەترینیان بەندوای ئەلیسۆیە لەسەر رووباری دیجلە، بەشێوەیەک مەترسی هەیە لەکاتی پڕکردنیدا بەشە ئاوی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە و گرفتێکی گەورە بۆ کەرتی کشتوکاڵی عێراق دروست بکات.

سەرپەیڤ