ئاب 05, 2020 07:01 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمبا لە سەر ڕێگای کاروانی لۆجستیکیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکی لە باشووری عێراق

میدیاکانی عێراق شەوی چوارشەممە باسی تەقینەوەی بۆمبایەکیان کرد لە سەر ڕێگای کاروانی لوجستیکیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکی لە پارێزگای «زیقار»ی باشووری لوینان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی عێراقی ڕایانگەیاندووە کە ئەم بۆمبایە لە سەر ڕێگای جاددەی ناسریە بۆ بەسرە تەقیوەتەوە.

میدیاکانی عێراقی ھیچ ئاماژەیەکیان نەکردووەتە وردیاتێکی زیاترو زەرەروزیانی شیمانەیی تەقینەوەکە.

ئەمە چوارەمین تەقینەوەیە لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو لە سەر ڕێگای کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و مۆڵگەی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراق لەوانە بنکەکانی «ئەلتاجی» و « ئەلبەلەد»یش لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە چەندین بار کەوتنە بەر ھێرشی ڕۆکێت.

گەلێک لە خەڵک و کۆتلە سیاسییەکانی عێراق خوازیاری کشانەوەی ھێزەکانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش گەڵاڵەیەکی لە بارەی کشانەوەی ئەم ھێزانە تێپەڕاندووە.

سەرپەیڤ