ئاب 06, 2020 02:14 Asia/Tehran
  • دیداری باڵوێزی ڕووسیا لەگەڵ سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق

« ماکسیم ماکسیمۆف» باڵوێزی ڕووسیا لە بەغدا لە دیداری «فاڵح فەیاز» سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە سەر پتەوکرانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، باڵوێزی ڕووسیا لە بەغداو سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ھەروەھا لەم دیدارەدا ئاسۆی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان لە ئاراستەی بەرژەوەندیی دوو وڵات تاوتوێ کرد.

باڵوێزی ڕووسیا لە بەغدا لەم حەوتەیەدا لەگەڵ چەند کەسێک لە کاربەدەستانی عێراقی دیدارو وتووێژی کردووە. ڕۆژی دووشەممەش لە دیدارەکەی دا لەگەڵ «قاسم ئەلئەعرەجی» وەزیری پێشووی نێوخۆو ڕاوێژکاری ئاسایشتی ئێستی عێراق، لە سەر ھۆگریی مۆسکۆ بۆ ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا جەختی کردبوو.

سەرپەیڤ