ئاب 12, 2020 07:48 Asia/Tehran
  • ھەڵوێستی ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق لە مەڕ سنووربەزاندنەکانی سوپای تورکیا

ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق بەسەرپەرشتیی «قاسم ئەعرەجی»، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە کۆبوەوە و لەبارەی سنووربەزاندنەکانی سوپای تورکیا لە خاکی عێراق و مانەوەی هێزی بیانی لەم وڵاتەن ژمارەیەک راسپاردە و بڕیاری ئامادە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، نوسینگەی «قاسم ئەعرەجی» راوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەباند ڕۆژی  سێشەممە ئەنجومەنی ئاسایشتی عێراق بە ئامادە بوونی نوێنەر و بریکارەکانی وەزارەتی دەرەوە، داد، ناوخۆ، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، دەزگای ئاسایشتی نیشتیمانی، دەزگای دژەتیرۆر، دەزگای هەواڵگری، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا و دەزگا ئاسایشتییەکانی دیکە کۆبوەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کۆبونەوەکەدا باس لە ژمارەیەک پرس و بڕیار کراوە لەوانە زیادەڕۆیی و سنوور بەزاندنەکانی  تورکیا لەسەر خاکی عێراق، لەو روانگەیەشەوە ژمارەیەک راسپاردە ئامادەکران و روانگەی حکومەتیش بۆ مانەوەی هێزەکانی بیانی لە خاکی عێراق تاوتوێ کرا.

دوای نیوەڕۆى رۆژى سێ شەممە لەناوچەى باڵەکایەتى لەسنورى قەزاى سۆران فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکانى تورکیا ئۆتۆمبێلێکى پاسەوانى سنوریى عێراقیان کردە ئامانج کە بەهۆیەوە چەند ئەفسەرێکی عێراقی کوژران و کۆمەڵێکی دیکەش بریندار بوون.

سەرپەیڤ