ئه‌یلوول 16, 2020 15:28 Asia/Tehran
  • پێداگرتن لە سەر پێشگرتن بە پێدەزەی تیرۆریستان بۆ نێو عێراق

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لە دسەر گرینگایەتیی پاراستنی ئاسایشتی سنوورەکانی ئەم وڵاتە و خۆسازدان بۆ پێشگرتن بە پێدزەی تیرۆریسستان بۆنێو خاکی عێڕاق پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «قاسم ئەائەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق شەوی چوارشەممە لە دیداری «عەبدولئەمیر کامیل شمەری» جێگری فەرماندەری ئۆپراسیۆنی ھاوبەش و «قەیش ئەلموحەمەداوی» فەرماندەری ئۆپراسیۆنی بەغدا، گرفتی ئاسایشتی و کردەوەی ھێزە ئاسایشتییەکانی ئەم وڵاتە لە ھەموو بەشەکانی ئۆپراسیۆن بۆ بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم، پێکھێنانی ئاسایشت و ڕاوەدونانی بەرماوەکانی تیرۆریستانی داعشیان تاوتوێ کرد.

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق وێڕای پێداگرتن لە سەر پابەند بوون بە فەرمانەکانی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەری گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق سە بارەت بە شێوازی ھەڵس و کەوت کردن لەگەڵ شارومەندان و پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و تایبەتی، داوای لەسەر ھەست بوونی ھێزەکانی سنوورڤانی بۆ پێشگرتن بە پێدزەو پەڕینەوەی تیرۆریستان لە سنوورەکانی عێراقی کرد.

سنوورە درێژەکانی سووریا لەگەڵ عێراق لە باکووری ئەم وڵاتە لەو دەروازە گرینگانەی پەڕینەوەی تیرۆریستان بۆ نێو خاکی عێراقەو تیرۆریستانی داعش ھێشتاش لەوێوە ئاودیوی پارێزگاکانی نەینەواو سەلاحەددین و ئەنبار لە باکوورو ڕۆژئاوی عێراق دەبن.

سەرپەیڤ