ئه‌یلوول 17, 2020 03:48 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی تاقمی خۆڕاگریی عێراق لەمەڕ ئیدانەکردنی سازان لەگەڵ ڕژێمی زایونی

تاقمی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراق لە بەیاننامەیەک دا بە ڕوونکردنەوەی ئەمەی کە ڕژێمگەلێکی عەرەبیی وەک میرنشینە بەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین وەک زایونییەکان لە پزدانی بریتانیاو لە باوەشی ئەمریکادا بەخێو کراون و پێکەوە خزمایەتییان ھەیە، جەختی کرد کە فەلەستین ھەروا وەک تەوەرو مەشغەڵی جیھاد دەمێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبا ڕۆژی چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕۆژی واژۆکرانی سازانی نێوان ڕژێمەکانی ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ڕژێمی زایونیی بە یەکێک لە ڕۆژە ھەرە ڕەشەکانی مێژووی ئوممەتی عەرەبی _ ئیسلامی وەسف کرد کە بووەھۆی پەرەسەندنی لووە شێرپەنجەیینەکەی ئیسرائیل لە سەر جەستەی ئوممەتی ئیسلامی.

بەیاننامەکەی توجەبا، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبیەکان و  بەحرەینی ڕژێمگەلێکی لاوازو بێ بناغە ناوبردووە کە دەستەڵاتدارە سەرشۆڕەکانیان پەیمانی بەچۆکدا ھاتن و شکست ھێنانیان واژۆ کردووە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بە لەناکاو نەبوونی ئەو ھەنگاوە خائینانەیە، ھاتووە: ئەم ڕژێمانەو ڕژێمی زایونیش لە پزدانی بریتانیاو لە باوەشی کۆڵۆنیالیستی ئەمریکادا بەخێو کراون و ھەر ئەم خزمایەتییەش دەبێتەھۆی ئدەوەی کە بەبیانووی ئاشتی پێکەوە یەک بگرن. 

سەرپەیڤ