ئه‌یلوول 22, 2020 16:50 Asia/Tehran
  • پیلانی عەرەبستان و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی بۆ ئاژاوەنانەوە لە عێراق دا

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق باسی پیلانی عەرەبستان و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونیی کرد بۆ ئاژاوەنانەوە لە عێراق دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی «ئەلمەعلومە»، «عەبدولئەمیر تەعییان» نوێنەری فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق وتی:عەرەبستان و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونیی لە ھێندێک لە ھەڵسوڕاوان لە شاری ناسریە ناوەندی پارێزگای زیقاڕ بۆ ئاژاوە دروست کردن و گڕتێ بەردانی ئەم شارە داکۆکییان دەکرد.

«تەعییان» بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕووداوەکانی ناسریە و بوونی بەندیخانەی «ئەلحوت» کە داگری زیندانییە ئیماراتی و سەعودییەکانە، دەبێتە ھۆی دروست بوونی نیگەرانی لەم ناوچەیەدا، وتیشی: دارەدەستەکانی عەرەبستان و ئیمارات و ڕژێمی زایونی بۆ ناردنی پارە بۆ ئاژاوەچییەکان لە شاری زیقاڕ داکۆکییان لێ دەکەن.

شارە جۆربەجۆرەکانی عێراق بە تایبەت بەغداو ناسریە لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە گردبوونەوەی ناڕازییان لە سەر بێکاری و شڵەژاویی  ئابووریی و دەستکورتی و ھەژاری بە خۆیەوە دەبینێت.

سەرپەیڤ