ئه‌یلوول 25, 2020 15:38 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی کازمی و کۆتلە شێعەکانی عێراق لە بارەی پرسە ئاسایشتی و سیاسییەکانەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دانیشتنێکدا لەگەڵ ڕابەرانی شێعە، دۆسیە سیاسی و ئاسایشتییەکانی ئەم وڵاتەی تاوتوێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی بنکەی شەفەق نیوز، لە کۆبوونەوەکەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرکردەو ڕابەرانی کۆتلە شێعەکانی ئەم وڵاتە لە بارەی دۆسیەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەو دۆسیە سیاسی و ئاسایشتییەکان پرس و ڕاوێژ کرا. 

بڕیارە سبەینێ شەممە پەرلەمانی عێراق یاسای ھەڵبژاردن تێپەڕێنێ. ھێشتا ھێندێک ناکۆکی لە نێو کۆتلەسیتسییەکانی عێراق دا سەبارەت بە بڕگە سەرەکییەکانی ئەم یاسایە لە ئارادایە و ھەر ئەمەش گرفتی لێ کەوتووەتەوە.

ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بڕیار وایە شەشەمی ژوئەنی ٢٠٢١ بەڕێوە بچێت.

کازمی ڕۆژی پێنج شەممەش لەگەڵ حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیدارو سەبارەت بە دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ئەم وڵاتەو گرفتەکانی بەردەم و ڕێگاچارەی قەیرانەکان وتووێژیان کرد.

سەرپەیڤ