ئه‌یلوول 29, 2020 18:03 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ھاوپەیمانیی «فەتح»ی عێراق بەرامبەر بە ھێرشی بەڕۆکێت لە بەغدا

ھاوپەیمانیی «فەتح» لە پەرلەمانی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشی سەر ناوچەیەکی مەدەنی لە بەغدا، داوای لە دەوڵەتی وڵاتەکەی کرد کە بەشێوەیەکی بەبڕشتانە ئەم بابەتە پێ و شوێن بگرێت و ھۆکارانی ئەو تاوانە ناس کات.

لە ھێرشی بەڕۆکێتی ڕۆژی دووشەممە بۆ سەر ناوچەی مەدەنیی «ڕزوانیە» لە نزیک فڕگەی بەغدا پێنج کەس کوژران و دووکەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فارس، «ھاوپەیمانیی فەتح» بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: تاقمە تیرۆریستەکان لفە ھەوڵدان ھەتا لە ڕێگای پێشێلکردنی ئاسایشت و ئاژتوەنانەوەو ناکۆکی لە عێراق دا تاقمە نیشتیمانییە خەباتکارەکان تۆمەتباربکەن.

ھاوپەیمانیی فەتح داوای لە دەوڵەت و دەزگا ئاسایشتییەکانی عێراق کردووە کە ماوەی تاقمە تیرۆریست و دڕندەکارەکان نەدات کە کایە بە ئاسایشت و گیانی گەلی ئەم وڵاتە بکەن.

 

سەرپەیڤ