تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 21:21 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمبایەک لە سەر ڕێگای تێپەڕینی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکییەکان لە عێراق

میدیاکانی عێراق باسی تەقینەوەی بۆمبایەکیان کردووە لە سەر ڕێگای پەڕینەوەی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە شاری «دیوانیە»ی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆمبایەک لە سەر ڕێگای ڕیزێک ترۆمبیلی سەربازیی ئەمریکییەکان لە کاتی رپەڕینەوە لە پردی «دیوانیە» لە نێوان «نەجەف و دیوانیە» تەقیەوە کە لە ئەنجام دا ھێندێک زیانیان وێکەوت.

ڕۆژی سێ شەممەش لە سەر ڕێگای پەڕینەوەی کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکی لە گەورە ڕێی «حللە»ی باشووری بەغدا تەقینەوەیەک ڕووی دا.

کاروان و بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە گەلێک جار کراونەتە ئامانج.

سەرپەیڤ