تشرینی یه‌که‌م 20, 2020 15:13 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی پێنج تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای «سەلاحەددین»ی عێراق

ھێزەکانی سوپای عێراق لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێک لە پارێزگای «سەلاحەددین» توانی ٥ تیرۆریستی داعشس قۆڵبەست بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی «ئەلفۆرات نیوز»، ھێزەکانی سوپای عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە ڕڕەوتی ئۆپراسیۆنێک، بنکەو بارەگاکانی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەیەکی پارێزگای «سەلاحەددین» کردە ئامانج.

ھێزەکانی سوپای عێراق لە پارێزگای «کەرکوک»ی باکووری ئەم وڵاتەش تیرۆریستێکی داعشیی بەرپەیگەڕیان ناس کردو قۆڵبەستیان کرد.

سەرچاوەیەکی ئاسایشتییش باسی ناس کرانی گۆڕێکی بە کۆمەڵی قوربانیانی ھێرشەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعشیان کردووە لە گوندی « داوود عەلوکە» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای «کەرکوک».

بە قسەی ئەم سەرچاوەیە ، تەرمی ٤٥ کەس لە خەڵکی ئەم گوندە لە گۆڕەکەدا ناسراونەتەوە کە تیرۆریستانی داعش لە کاتی داگیرکردنی ئەم ناوچەیە قەڵاچۆیان کردبوون.

سەرپەیڤ