تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 09:19 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی ئاسایشتیی حەشدی شەعبی لە باکووری سامەڕە

حەشدی شەعبی باسی دەست پێکردنی ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاوی ئاسایشتیی کردووە لە باکووری سامەڕە بۆ کۆتایی ھێنان بە ھەڕەشەی داعش لەم ناوچەیەو بەرەڤانی کردن لە گڵکۆ پیرۆزەکانی ئیمامانی عەسکەری درودو سڵاوی خودایان لە سەر بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لقێکی تیپی حەوتەمی حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردن و پشکنینی ناوچەی «عەساقیە» ھەتا باکوورس سامەڕەی دەست پێکردووەو لقێکی دیکەی ھەمان تیپیش بە ھاریکاریی یەکەی دەھەمی سوپا ھاوکات ئۆپراسیۆنێکی پشتگرانە لە «جزیرە کەرەمە فەللوجە» لە ڕۆژھەڵاتی ئەنبار ئەنجام دەدات.

لە بەیاننامەکەی حەخشئی شەعبی دا ھاتووە، ئۆپراسیۆنی «جزیرە کەرەمە فەللوجە» لە چۆمی «عەسافی»یەوە بەرەو باکوور ھەتا سنوورەکانی شاری سامەڕە بەردەوام دەبێت و داگری گەڕانی گوندەکان، جاددەکان، دۆڵەکان و بەشێک لە شوێنەکراوەکانی ئەم ناوچانە دەبێت.

سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنەکەی حەشدی شەعبی لە سامەڕە چەندین جار لە بارەی ھەوڵی داعش بۆ گەییشتن بە شوێنە پیرۆزەکانی ئەم شارەی کە لە پارێزگای «سەلاحەددین»دا ھەڵکەوتووە، وشداریی داوەو لە ھێزەکانی ژێر فەرمانی داوای کردووە بۆ بەرەڤانی کردن لە گڵکۆ پیرۆزەکانی ئیمامانی عەسکەری درودو سڵاوی خودایان لە سەر بێت، ئامادە بن.

سەرپەیڤ