تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 19:50 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر کەم کرانی بارگرژییەکانی ناوچەکە

سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پێویستیی کەم کرانەوەی بارگرژی لە ناوچەکەو بەرفراوان کردنی ئاسۆی ھاوکارییەکان پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکە ھەواڵدەریی «بەغدا ئەلیەوم»، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە لەکۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە «ماکسیم ماکسیمۆف»، باڵوێزی روسیا لە عیراق و لە دیدارەکەدا لەبارەی چۆنیەتیی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی هاریکاری و کاری هاوبەش کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بکاتگفتوگۆکرا.

«بەرھەم ساڵح» ھەروەھا لە سەر پێویستیی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو توندرەوی و کەم کردنەوەی گرژییەکان لە پێناو رەخساندنی دەرفەتی گەشەکردن و تەناھی بۆ گەلانی ناوچەکەش پێی داگرت.

 سەرۆک کۆماری عێراق هاوکات جەختیشی کردەوە لە سەرپابەندبوون بەگفتوگۆ و دیالۆگ بۆ پتەوکردنی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکەدا و ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە عێراق دەبێ بەشێک لە تەوەرەی ھێزمەند کردنی ئاسایشت و سەقام بێت لە ناوچەکەدا.

«ماکسیم ماکسیمۆف»، باڵوێزی روسیا لە عیراقیش لە دیدارەکەدا  پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ بەغدای دووپات کردەوە و جەختیشی کرد لەپتەوکردن و سووربوونی پەیوەندییەکان لە تەواوی بوارەکان و فراوانکردنی هاریکاریی ئابوری و رۆشنبیری لە نێوان هەردوو وڵاتی ڕووسیاو عێراق دا.

سەرپەیڤ