تشرینی یه‌که‌م 25, 2020 21:49 Asia/Tehran
  • 51 کەس لە خۆپیشاندانی بەغدا بریندار بوون

لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆ یەکشەممەی بەغدا ۳۷ خۆپیشاندەر و ۱۴ هێزی ئەمنی عێراق بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق رایگەیاند: نارنجۆکێک لەناو خۆپیشاندەرانەوە فەوجێکی پۆلیسی فریاکەوتنی بەغدای کردوەتە ئامانج.

ئەو سەرچاوەیە بەماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی راگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ نارنجۆکێک (بۆمبی دەستی)کە دروستکراوی ناوخۆیی بووە لەناو خۆپیشاندەرانەوە ئاڕاستەی هێز ئەمنییەکان کرا کە  بەوهۆیەوە 37 خۆپیشاندەر و 14 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

لەشەوی رابردوەوە سەدان خۆپیشاندەر و گەنجی بەشداربووی خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردوو گەڕاونەتەوە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان و ناڕازین لە ئەنجام و دەستکەوتی "شۆڕشەکەیان" ، کە بوەتە هۆی کوژرانی 600 کەس و برینداربوونی هەزاران کەسی دیکە.

سەرپەیڤ