تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 10:32 Asia/Tehran
  • دەستپێشخەریی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە مەر خەباتی دژی تیرۆریزم

وتەبێژی حەشدی شەعبی لە دەڤەری پارێزگای «دیالە»ی ڕۆژھەڵاتی عێراق باسی ھەنگاوی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ دامەزراندنی بانکی زانیاری دالگری پێڕستی ڕەشی تیرۆریستە بەرپەیگەڕەکانی کرد لە عێراق دا.

«سادق حسەینی» وتەبێژی حەشدی شەعبی لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی ھەواڵدەریی بەغدا ئەلیەوم وتی: بانکی زانیارییەکانی حەشدی شەعبی داگری وردیاتێکی زۆر ڕێک و پێکە لەمەڕ شوناسی ئەوانەی تۆمەتی تیرۆریستییان لە سەرە لەوانە ناو، وێنە و تەواوی زانیاریی تاکەکەسییان کە ھەر ھەمووی کۆکراوەتەوەو تەنیا بە تیرۆریستانی «دیالە»شەوە بەرتەسک نابێتەوە، بەڵکو تیرۆریستانی پارێزگاکانی دراوسێش دەگرێتەوە.

«حسەینی» وتیشی: ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئەم دواییەی حەشدی شەعبی لە «دیالە»، ناس کردنی شوناسی زیاتر لە ٣٠ تیرۆریستی بەرپەیگەڕی بەدواوە بوو کە لە شانە نووستووەکانی داعش چالاکییان دەنواندو ناوی ئەوانیش لە پێڕستی ڕەشی تیرۆریستانی دیکەی داعش زیاد کرا ھەتا ببێتە ھۆی خاشەبڕ کرانی تیرۆریزم لە عێراق دا.

سەرپەیڤ