تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 15:26 Asia/Tehran
  • مانەوەی ھێزەکانی ئاڵمانیا لە عێراق درێژ دەکرێتەوە

دەوڵەتی عێراق ڕەزامەند بووە بە مانەوەی ھێزەکانی ئاڵمانیا بۆ مەشق پێکردن و ڕاھێنانی سوپای وڵاتەکەی.

پەرلەمانی ئەڵمانیا لەدانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی خۆی دا  ماوەی مانەوەو ڕاپەڕاندنی ئەرکی هێزەکانی لەعێراق بۆ ١٥ مانگی تر درێژکردەوە واتە ھەتا کانونی دووھەمی ساڵی٢٠٢٢ .

ھەڵبەت لە بڕیاری مانەوەی ھێزەکانی ئاڵمانیا لە عێراق مەرجێکیش دیاری کراوە ئەویش ئەوەیە کە ژمارەی ئەو لەشکریانەی کە دەمێننەوە لە ٥٠٠ کەس زیاتر نەبن و کاریشیان تەنیا ڕاھێنان و مەشق پێکردن بێت.

لە ئێستادا حکومەتی عێراقیش پشتگیری خۆی بۆ مانەوەی ئەو هێزەی ئەڵمانیا بەمەبەستی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی ڕاگەیاندووە.

پێشبینی دەکرێت مەشق و ڕاهێنانی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لەداهاتودا ببێتە بەشێک لەئەرکەکانی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی «ناتۆ» لەعێراق دا.

سەرپەیڤ