سێ‌و به‌توێکڵه‌وه بخۆ
سێ‌و یه‌کێکه له‌ومیوانه‌ى به‌شێوه‌کى فراوان له‌جیهاندا بایه‌خى پێده‌درێت چ له‌روى کشتوکاڵکردنه‌وه‌و چ له‌ڕوى خواردنیه‌وه چه‌ندین سودى به‌نرخ به‌جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ربۆیه پزیشکه‌کان جه‌خت له‌وه‌ده‌که‌نه‌وه پێویسته رۆژانه سێ‌و بخورێت.
زۆرێک له‌خه‌ڵکى به‌رله‌خواردنى سێ‌و توێکڵه‌که‌ى لێده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وپاکردنه جه‌سته‌یان له‌چه‌ندین سودى گه‌وره بێبه‌ش ده‌کات له‌وانه:
1. ریشاڵ، سێوێکى قه‌باره مامناوه‌ند 4.4 گرام ریشاڵى تێدایه‌و 2.3 گرامى له‌توێکڵه‌که‌یدایه، به‌و واتایه‌ى پاکردنى سێ‌و له‌پێکهاته‌ى ریشاڵى که‌مده‌کاته‌وه که‌بۆکردارى هه‌رسکردن پێویسته.
2. ڤیتامینه‌کان، ئه‌گه‌رکێشى تویکڵى سێ‌و 8.4 میلیگرام بێت 6.4 میلیگرامى ڤیتامین C ه‌و له‌کۆى 98 یه‌که‌ى ته‌واو 61 یه‌که ڤیتامین A تێدایه.
3. گرفته‌کانى هه‌ناسه‌دان، توێژینه‌وه‌کان ئاشکرایانکردوه ئه‌و که‌سانه‌ى هه‌فتانه 5 سێ‌و ده‌خۆن له‌گرفتى هه‌ناسه‌دان دورن هۆکاره‌که‌شى بۆماده‌ى کویرسیتین ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌له‌توێکڵه‌که‌یدا هه‌یه.
4. به‌هێزکردنى مێشک، ماده‌ى کویرسیتین یه‌کێکه له‌جۆره‌کانى دژه‌ئۆکسید‌و مێشک چالاک ده‌کات‌و پارێزگارى له‌شانه‌کانى ده‌ماغ ده‌کات‌و له‌نه‌خۆشیه‌کانى زهایمه‌ر دوریان ده‌خاته‌وه.
5. پارێزگاریکردن له‌شێرپه‌نجه، به‌شێک له‌وپێکهاتانه‌ى له‌توێکڵى سێودا هه‌یه ده‌توانێت ئه‌وخانانه له‌ناوببات دوچارى شێرپه‌نجه هاتون‌و رێگربێت له‌گه‌شه‌کردنیان، وه‌ک گرێى شێرپه‌نجه‌ى جگه‌رو قۆڵۆن‌و مه‌مک.
6. که‌مکردنه‌وه‌ى کێش، به‌هۆى بونى ماده‌ى Orsolic Acid له‌توێکڵى سێودا به‌ره‌نگارى قه‌ڵه‌وى‌و زیادبونى کێش ده‌بێته‌وه‌و رۆڵێکى گرنگ ده‌گێڕێت له‌بونیادنانى ماسولکه‌و سوتانى کالۆرى‌و چه‌وریه‌کان له‌جه‌سته‌دا.