ئادار 18, 2017 12:53 Asia/Tehran
  • بەم ڕێگایە چەوربوونی پێستی دەموچاو چارەسەر بکە

ئەو کەسانەی پێستی دەموچاوییان زیاتر لە پێویست چەورە، چەندین ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی دەگرنە بەر، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش، ڕێگایەکی سروشتی ھەیە.

ماڵپەڕی (بۆڵدسکای)، ڕێگایەکی سروشتی بۆ ئەو کەسانە خستووەتە ڕوو، کە پێستی دەموچاویان زیاتر لە پێویست چەورە، بۆ ئەم ڕێگایە سروشتییەش، پێویستت لە شووتی، شەکر و ھەنگوینە.سەرەتا دوو پارچەی بچووکی شووتی، لەگەڵ کەوچکێکی چای ھەنگوین و کەوچکێکی چای شەکر تێکەڵ بکە، پاشان ئەم تێکەڵەیە لە دەموچاوت بدە و پێستی دەموچاوتی پێ بشێلە، کاتێک ئەم تێکەڵەیەش لەسەر دەموچاوت وشک بووەوە، بە ئاوێکی شلەتێن دەموچاوت بشۆ.ئەگەر لە ھەفتەیەکدا، جارێک، یان دوو جار ئەم ڕێگایە دووبارە بکەیتەوە، دوای ماوەیەک چەوربوونی پێستی دەموچاوت چارەسەر دەبێت.