ئادار 19, 2017 10:37 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەرەو قەتەر دەکەوێتەڕێ بۆ پێوشوێن گرتنی پشێبڕکێکانی مۆندیال

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی قەتەر لە چوارچێوەی قۆناخی پێشەکی پێشبڕکێکانی مۆندیالی٢٠١٨ بەرەو دۆحە دەکەوێتە ڕێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ یاریزانانی تیمی نیشتمانی تۆپی پێی ئێران رۆژی پێنج شەممە٢٣ی مارس لە درێژەی قۆناخی پێشەکی مۆندیاڵی٢٠١٨ لەناوچەی ئاسیادا، میوانی قەتەرن، پاشان سێ شەممە٢٨ی مارس لە یاریگەی ئازادیی تاران میوانداری لەتیمی چین د ەکەن.

وەرزشوانانی ئێرانی تۆپی پێ لە پێنج یاری ڕابردوودا بە دەس خستنی یانزە خاڵ لەسەرووی خشتەی ڕیزبەندی گرووپی یەکەمی پێشەکی مۆندیالدان لە کیشوەری ئاسیادا.

کۆریای باشوور بە دە خاڵ، ئۆزبەکستان بە نۆ خاڵ، سوریا بە پێنج خاڵ، قەتەر بە چوار خاڵ و چین بە دوو ئیمتیاز لەریزەکانی دواتردان.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەچوار خول ئامادەبوون لە پێشبڕکێکانی مۆندیالی تۆپی پێ لەگەڵ کۆریای باشوور وژاپۆن، لە تیمە پڕشانازییەکانی ئەو لقە لە ئاسیا دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ