ئادار 19, 2017 12:29 Asia/Tehran
  • کچە فووتباڵیستێکی کورد ڕەوانەی کێبڕکێی جیهانیی ڕووسیا کرا

زوهرە جەلالی یاریزانی تۆپی پێ بە مەبەستی بەشداری لە کێبڕکێی نێودەوڵەتی سووچی لە گەڵ هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی ژنانی ئێران ڕەوانەی وڵاتی ڕووسیا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی گەنجانی کچی ئێران بۆ بەشداری لە کێبڕکێی نێودەوڵەتی سووچی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٧ ی ڕەشەممە رەوانەی ڕووسیا کران.

ئەم کێبڕکێیە بە بەشداری یانەکانی کراسنۆدار، قەزاقستان، سلۆڤێنی، ئێران، ئازەربایجان، ڕوومانی، ڕووسیا و بلاڕووس بەڕێوە دەچێت.

زوهرە جەلالی فووتباڵیستی گەنج و داهاتووداری قوروەییش بە ڕای کادێری تەکنیکی فیدراسیۆنی ئێران لە ئەم کێبڕکێیە بەشداری دەکات.

جەلالی ئەمساڵ وەکوو یاریزانی یانەی " راه یاب ملل " ی سنە بەشداری کێبڕکێیەکانی خولی نایابی ئێرانی کرد.

کێبڕکێی نێودەوڵەتی سووچی ڕووسیا لە ٢٩ ی ڕەشەممەوە دەست پێدەکات و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئێران لە قۆناغی گرووپیدا لەگەڵ یانەکانی کراسنۆدار، قەزاقستان و سلۆڤێنی یاری دەکات.