کۆبوونەوەی ڕێزگرتن لە شاعیری کوردی بێژی ئیلامی بەڕێوە چوو
کۆبوونەوەی ڕێزگرتن لە مامۆستای بە ناوبانگی کوردی بێژی ئیلامی ، عەلیشاخان حەیدەری زادی ، لە تەلاری نەشمیلی شاری سەرابلەی شارستانی چرداولی ئیلام ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوە چوو .
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، لەم کۆبوونەوەیە عەلی محەممەد نیاکان بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ وئیرشادی ئیسلامی پارێزگەی ئیلام بەرهەمی عەلیشاخانی بە بێ وێنە وەسف کرد و وتی : لە عەلیشاخان زۆرتر لە 42 دەفتەری شیعر بە قطعی رحلی و بە خەتی نەستەعەلیق هاوڕێ لەگەڵ نیگارکێشییەکانی بە یادگار بەجێماوە کە لە چەشنی خۆی دا لە نێو ڕۆژاوای وڵات بێ وێنەیە .
عەلیشا خان حەیدەری زادی کوڕی ئیلاهی خان کەسایەتی بەناوبانگی هۆزی خزل لە ناوچەی زنجیرەی شاری چرداولە.
ناوبراو لە ساڵی 1320 لە دایک بوو و توانی لەسەردەمی حکومەتی پەهلەوی بخوێنێت بەڵام هیچکات نەیتوانی درێژە بە خوێندن بدات بەڵام خاوەن توانایی بێ وێنە بوو و خەتێکی جوانی بوو .
ئەم شاعیرە بە ناوبانگە لە ساڵی 1382 کۆچی دوایی کرد .