دەستپێبوونی کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی قورئانی پیرۆز لە تاران
سی و چوارەمین خولی کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی قورئانی پیرۆژ ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی 276 قورئان بێژ و حافزی قورئان لە 83 وڵاتی جیهان لە موسەلای ئیمام خومەینی (رە) ی تاران دەست پێکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بنکەی بەڕێوەبردنی سی و چوارەمین خولی کێبەرکێکانی نێودەوڵەتی قورئان، ڕایگەیاند : یەکەم جار لە کێبەرکێکانی ئەمساڵ هاوکات پێنج کێبەرکێی نێودەوڵەتی تەمەن درێژان، نابینایان ، ئافرەتان، خوێندکاران و تەڵەبەکان بەڕێوە دەچێت .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرجەم ئەم پێنج کێبەرکێ نێودەوڵەتییە لەلایەن چل دادوەر و مامۆستای خاوەن ڕای قورئانی ، لەوان 24 دادوەری بیانی لێک
دەدرێتەوە.
دروشمی هەمیشەیی ئەم کێبەرکێیانە : یەک کتێب و یەک گەل ە کە لە قورئانی پیرۆز وەرگیراوە.
کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە ڕۆژی بیست و شەشەمی ئاڤریل بەڕێوە دەچێت.
هەروەها هاوکات لەگەڵ ئەم خولەی کێبەرکێیانە دەیەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی توێژینەوەیی قورئانی بە ئامادەبوونی توێژەران و لێکۆڵەرانی قورئانی زۆرتر لە بیست وڵات لەشاری قوم بەڕێوە دەچێت.
لەپێناو ئەم کۆبوونەوەیە تائێستا 421 وتاری قورئانی لێک دراوەتەوە.