کۆڕی خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ حافزی شیرازی له سنه به‌ڕێوه چوو
کۆڕی خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ حافزی شیرازی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی لایەنگرانی حافزی شیرازی له ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی وشه له سنه به‌ڕێوه چوو .
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کۆڕی خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ حافز له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی لاینگرانی حافزی شیرازی له ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی وشه له سنه و به ئاماده‌یی ئه‌ده‌ب دۆستانی کورد به‌ڕێوه چوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له سه‌ره‌تای ئه‌م کۆڕه‌دا، خاتوو سیمین چایچی به‌خێرهاتنی میوانه‌کانی کۆڕه‌که‌ی کرد و داوای کرد تاکوو به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی حافز لقی سنه وته‌کانی خۆی پێشکه‌ش بکات.
له درێژه‌دا که‌یوان قادرپه‌نا، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی سنه‌ی ئه‌نجومه‌نی لاینگرانی حافزی شیرازی وتی: له لایه‌ن خۆمه‌وه به‌خێر هاتنی هه‌موو ئه‌ده‌ب دۆستانی کورد ده‌که‌م. هه‌روه‌ها سپاسی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی وشه ده‌که‌م که ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ئه‌م ئێواره کۆڕه ڕه‌خساند تاکوو ئێمه له ده‌ور یه‌کتر کۆببینه‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌نجومه‌نی لاینگرانی حافزی شیرازی بۆ یه‌که‌م جار ساڵی ۱۳۸۲ له شیراز دامه‌زرا و ساڵی ڕابردووش لقی سنه وه‌ک ۱۳هه‌مین لقی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌ستی به‌کار کرد. هه‌وڵی ئێمه له‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا ناساندن و خوێندنه‌وه‌ی زیاتر بۆ ئه‌م ئه‌دیبه ئێرانییه که ناوبانگێکی جیهانی هه‌یه و که‌سانی وه‌ک، گوته‌ی ئاڵمانی عاشقی بوون.
له درێژه‌ی کۆڕه‌که‌دا، خاتوو شه‌هین زه‌مانی ڕاد وته‌یه‌کی سه‌باره‌ت به حافز و ژیانی ئه‌م شاعره ئێرانییه پێشکه‌ش کرد و وتی: ژیانی حافز هیچی له سه‌ر نه‌نووسراوه و ئه‌وه‌شی ماوه ئه‌وه‌نده به چیرۆکی دیکه‌وه تێکڵاو بووه که هیچ جێگه‌ی متمانه نین، به داخه‌وه ڕیزبه‌ندی چنینی دیوانه‌که‌ی حافز به پێی پیته‌کانه و ئه‌مه‌ش ئه‌و کێشه مه‌عرفییه دروست ده‌کات که ئاخۆ حافز له سه‌رده‌می لاویه‌تی چۆن بیرکردووه‌ته‌وه و له پیریدا له سه‌ر چ بڕوایه‌ک بووه.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ئه‌م کۆڕه‌دا، شاعری ناسراوی کورد، ڕه‌حیم لوقمانی وتی: سپاسی هاوڕێیان ده‌که‌م بۆ ڕێکخستنی ئه‌م کۆڕه، ناسینی حافز بۆ ئێمه‌ی کورد له دوو ڕووه‌وه گرنگه، یه‌که‌م؛ گرنگی خودی حافز له جیهانی ئه‌ده‌بدا، دووهه‌م؛ کاریگه‌ری حافز به سه‌ر شاعران و شێعری کلاسیکی ئێمه‌وه.