نیسان 21, 2017 16:39 Asia/Tehran
  • چەند هەواڵ لە جیهانی وەرزش

سەجاد زارعیان تەنیا نوێنەری ئێران لەقۆناخی فیناڵی ڕکابەرییە جیهانییەکانی سکۆواشی جامی کەنداوی فارس لە دوورگەی کیشی ئێران، بە خەنیمە پاکستانیەکەی دۆڕاندو میدالیای بڕۆنزی بەرکەوت.

سەید کاوە سولەیمانی موی تای کاری سەقزی سێی مای بەشداری پێشبڕکێ جیهانیەکانی بلاڕووس دەبێ.

حامید ئەسغەری تێکواندۆکاری تیمی نیشتمانی ئێران لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی تازەلاوانی ئاسیا"قەزاقستان-٢٠١٧" توانی میدالیای زێڕی ئەو پێشبڕکێیانە بەدەست بێنێ. نۆیەمین خولی پێشبڕکێکانی پاڵەوانی تازەلاوانی ئاسیا بەئامادەبوونی٢٤٦تێکواندۆکار لە بیست و دوو وڵاتی ئاسیایی لەچوارشەممەی ڕابردووەوە بۆماوەی سێ ڕۆژ لە قەزاقستان دەس پێکرا.

پۆلیسی ئاڵمان گومانلێکراو بە بۆمب نانەوەی پاسی هەڵگری یاریزانانی تیمی تۆپی پێی بورسیا دۆرتمۆندی گرت. پاسی هەڵگری یاریزانانی تیمی تۆپی پێی دۆرتمۆند، یانزەی ئاڤریل لەکاتێکدا کە خەریک بوو دەچووە وەرزشگا بۆ بەڕێوەبردنی پێشبڕکێیەکی تۆپی پێ کە سێ تەقینەوە لەنزیک ئەو پاسە ڕووی دا.

بیژەن زەرنگار یەکەم سەرۆک فێدراسیۆنی شمشێربازی پاش سەرکەوتنی شۆڕش، پاڵەوان و سەرڕاهێنەری پێشووی تیمی نیشتمانی کە ماوەیەک لەبەر تووش بوون بەنەخۆشی و ئەنجامدانی شیمی دەرمانی و ڕێگاکانی چارەسەریی بۆ نەخۆشییەکەی، لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو، لە تەمەنی٧٧ساڵاندا ماڵئاوایی لەژیان کرد.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی لێواریی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی گەیشتنە شوێنی بەڕێوەچوونی ڕکابەرییەکانی مۆندیاڵی تۆپی پێی لێواریی٢٠١٧ی وڵاتی باهاما.

مۆندیاڵی تۆپی پێی لێواریی٢٠١٧ لە٢٧ی ئاڤریلەوە بە ڕکابەریی ئێران و مەکسیک دەس پێ دەکرێ.

ئۆگۆ ئۆهیۆگۆ، سەرڕاهێنەری ژێر٢٣ساڵانی تیمی تاتنهام و یاریزانی پێشووی تیمی نیشتمانی ئینگلیز لە تەمەنی٤٤ساڵاندا لەبەر تووشبوون بە جڵتەدی دڵ کۆچی دوایی کرد.