زۆرانبازێکی کورد میدالیای زێڕی جیهانی به ده‌ست هێنا
یوسف قادریان زۆرانبازی سه‌قزی له کێبه‌رکێیه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی میدالیای زێڕی به‌شی زۆرانی فه‌ره‌نگی به ده‌ست هێنا.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، چواره‌مین خولی کێبه‌رکێکانی چوار کێشی یه‌که‌می زۆران بازی وڵاتانی ئیسلامی له شاری باکووی ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه چوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م کێبه‌رکێیانه‌دا یوسف قادری، زۆران بازی سه‌قزی توانی له کێشی ۸۰ کیلۆ گرامی زۆران بازی فه‌رنگی میدالیای زێڕ به ده‌ست بێنێت.
یوسف قادریان، له زۆران بازی یه‌که‌م له‌گه‌ڵ" بۆرهان ئاکبۆداک" له وڵاتی تورکیا توانی ۳ به‌ر یه‌ک بیباته‌وه و له قۆناغی دووهه‌م له‌گه‌ڵ مان عه‌لی ئاتایۆف خه‌ڵکی تورکمه‌نستان ۱۰ به‌ر ۴ بردیه‌وه و چووه قۆناغی کۆتایی.
قادریان له دیداری کۆتایی له‌گه‌ڵ "ڕ‌فێق حسه‌ین ئۆف "له وڵاتی ئازه‌ربایجان زۆرانی گرت و به ئه‌نجامی یه‌ک به سفر بردیه‌وه و میدالیای زێڕی به ده‌ست هێنا.