May 18, 2017 17:47 Asia/Tehran
  • ئافرەتێکی ئێرانیی یاریزانی پینگ پونگ گەییشتە قۆناغی بەرلەکۆتایی کێبەرکێکانی باکو

ئافرەتی یاریزانی ئۆلەمپیکیی پینگ پۆنگی ئێران لە یاریەکانی وڵاتانی ئیسلامی لە باکو بە سەرکەوتن لە هەمبەر خەنیمێکی لە تورکیاوە گەییشتە قۆناغی بەرلە کۆتایی .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیرنا  :ندا  شەهسەواری  لە قۆناغی یەک چواری کۆتایی لە هەمبەر  خەنیمی  تورکیایی  بە ئاکامی 4 بە سیفر سەرکەوت . شەهسەواری لەو قۆناغەدا دەبێ لە گەڵ  یاریزانی پینگ پونگی  چینی کە لە ڕنکینگی  جیهانی پلەیەکی باشی  هەیە  کێبەرکێ  دەکات .  کارەوانی وەرزشیی  ئێران  هەتا  ئێستا  59  مێداڵیای  بریتی  لە  15 زێڕ  19  زیو  و 25   بوڕونز  بە دەس هێناوە . چوارەمین  خولی  یاریەکانی  یەکگرتنی وڵاتانی    ئیسلامی  بە  ئامادە بوونی  یاریزانانی 54  وڵاتی  ئیسلامی  لە 22  لقی وەرزشی لە ڕۆژی شەمە 13 مای لە باکوی  پێتەختی  کۆماری ئازەربایجان دەسپێکراوە  و تا دووشەمە  22 مای  درێژەی د ەبێت . کارەوانی وەرزشی ئێران   بە 127  وەرشوانی ژن و 20  لقی وەرزشی لەو کێبەرکێیانە  بەشدار دەبێت .