دەستخستنی میدالیای زێر و بۆرۆنز لەلایەن وەرزشڤانانی ئێرانی لە پێشبرکێکانی باکۆ
دایوینگکاری ئێران لە یارییەکانی وڵاتە ئیسلامییەکان لە باکۆ میدالیای زێر وڕاکەری ئێرانی لە ڕکابەری ڕاکردنی کەم ئەندامان لەم یاریانە دا میدالیای برۆنزی دەستخست .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " مۆجتەبا وەلی پور" دایوینگکاری ئێران لە فیناڵی برگەی سێ مەتری تاکەکەسی لە یارییەکانی وڵاتە ئیسلامییەکان میدالیای بە بایخی زێری دەستخست . " ئارەش خسرەوی" یش لە پێشبرکێکانی ڕاکردنی کەم ئەندامانی وڵاتە ئیسلامییەکان لە ڕاکردنی دووسەد مەتر ، بۆرۆنزی وەرگرت . چوارەمین خولی یارییەکانی هاوپشتی وڵاتە ئیسلامییەکان بە ئامادەبوونی وەرزشڤانانی ٥٤ وڵاتی ئیسلامی لە ٢٢ لقی وەرزشی لە شەممە ١٣ مای لە باکۆ پیتەختی کۆماری ئازەربایجان دەستپێکراوە و تا دوو شەممە ٢٢ مای درێژەی دەبێ . کاروانی وەرزشی ئێران بە ١٢٧ وەرزشڤانی پیاو و ٣١ وەرزشڤانی ئافرەت لە ٢٠ لق لەم پێشبرکێانە ئامادەن .