سەرکەوتنی تیمی فوتساڵی ئێران بەرامبەر مەغولستان
May 19, 2017 15:28 Asia/Tehran
تیمی فوتساڵی ژێر ٢٠ ساڵانی ئێران لەیەکەم یاری لە پێشبرکێکانی پالەوانی ئاسیا لە تایلەند تیمی مەغولستانی شکست داوە .
تیمی فوتساڵی ژێر ٢٠ ساڵی ئێران ڕۆژی چوار شەممە لە پێشبرکیکانی پاڵەوانی ژێر ٢٠ ساڵی ئاسیا لە تایلەند بەرامبەر مەغولستان شەش بە سیفر بە سەرکەوتن گەییشت . تیمی ئێران لە پێشبرکێکانی پاڵەوانی ئاسیا لە گرووپی چوارەم لەگەڵ تیمەکانی ئیمارات ، چین ، قرقیزستان و مەغولستان هاوگرووپە . تیمی فوتساڵی ئێران لە دووهەمین یاری خۆی ڕۆژی پێنج شەممە بەرامبەر ئیمارات ، رۆژی هەینی بەرامبەر چین و لە دوایین دیداری رۆژی شەممە بەرەو ڕووی قرقیزستان دەبێ . پاڵەوانی پێشبرکێکانی پالەوانی ژێر ٢٠ ساڵی ئاسیا ، بەرە بەشی یارییەکانی ئۆلەمپیکی گەنجانی ٢٠١٨ لە بوینێس ئایرێسی ئارژانتین دەستدەخات .