May 19, 2017 21:14 Asia/Tehran
  • میدالیای زێری تیمی شیرجەی ئێران  لەیارییەکانی وڵاتە ئیسلامییەکان لە باکۆ

تیمی شیرجەی سێ مەتری دووبلی ئێران ، میدالیای زێری چوارەمین خولی یارییەکانی هاوپشتی وڵاتە ئیسلامییەکانی لە باکۆ پیتەختی کۆماری ئازەربایجان دەستخست .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا ، " مۆجتەبا وەلی پور" و "شەهنام نەزەر پور" نوێنەرانی تیمی شیرجەی ئێران ڕۆژی هەینی لە حەوتەمین ڕۆژی یارییەکانی وڵاتە ئیسلامییەکان لە باکۆ بەدەسخستنی سەرجەم ٣٣٤ پۆینت هەشت لە سەدی ئیمتیاز توانیان میدالیای زێری ئەم خولەی پێشبرکێکان بە خۆیان تەرخان بدەن .

کاروانی ورزیشی ئێران لە ایرییەکانی وڵاتە ئیسلامییەکان لە باکۆ ،تا بەئێستا ٦٨ میدالیا بریتی لە ١٧ زێر ، ٢٢ زێو و ٢٩ بۆرۆنزیان دەستخستوە .

چوارەمین خولی یارییەکانی هاوپستی وڵاتە ئیسلامییەکان لە باکۆ بە بەشداری ورزیشڤانانی ٥٤ وڵاتی ئیسلامی لە ٢٢ لقی وەرزیشی لە شەممە ١٣ مای لە باکۆ پیتەختی کۆماری ئازەربایجان دەستپیکراوە و تا دووشەممە ٢٢ مای درێژەی دەبیت . کاروانی ورزیسی ئێران بە ١٢٧ وەرزیشڤان ی پیاو و ٣١ ئافرەت لە ٢٠ لقی ئەم پێشبرکێیانە بەشداری کردووە .

سەرپەیڤ