هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی ئێران و موندیاڵی جیهانیی ٢٠١٨ی ڕووسیا
دیداری هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی تۆپی پێ ئێران و ئۆزبه‌کستان له قۆناغی سه‌ره‌تایی مۆندیالی جیهانی ۲۰۱۸ به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وڵام له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران کۆتایی هات.
ھەڵبژاردەی ئێران بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٨ لە مۆندیال بەشداری کرد، پاشان لە مۆندیالەکانی ١٩٩٨ ی فەرانسا، ٢٠٠٦ ی ئا‌ڵمانیا و ٢٠١٦ ی بڕازیل.
دیداری ئێران و ئۆزبه‌کستان له میانه‌ی قۆناغی سه‌ره‌تایی به‌شداری کردن له مۆندیالی جیهانی تۆپی پێ که له شاری تاران به‌ڕێوه چوو، توانی به ئه‌نجامی ۲ گۆڵی بێ وڵام، ئۆزبه‌کستان بباته‌وه و به‌م جۆره بچێته ناو کێبه‌رکێیه‌کانی مۆندیالی جیهانی تۆپی پێی ۲۰۱۸.
سه‌ردار ئازمون له خوله‌کی ۲۳ و مه‌هدی تاره‌می له خوله‌کی ۸۸ توانیان گوڵه‌کانی ئێران تۆمار بکه‌ن.
(بەشێک لە ئەم یارییە لەم دو کلیپەدا ببینن.)
له‌م خوله‌دا هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی ئێران بێ ئه‌وه‌ی هیچ گوڵێک بخوات و تووشی هیچ شکستێک بێت توانی به باشترین ئیمتیازه‌وه به‌شداری مۆندیالی ۲۰۱۸ بکات .
ئەم یارییە شەوی سێشەممە و بە ئامادەبوونی نزیکەی ٦٠ هەزار تەماشاوان لە یاریگەی ئازادیی تاران بەڕێوە چوو .
تۆپی پێ له ئێران بابه‌تێکی یه‌کجار گرنگه و خه‌ڵک گرنگییه‌کی زۆری پێده‌ده‌ن و دوای ئه‌م سه‌رکه‌وتنه زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێران ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان و شادیان کرد.