حوزه‌یران 26, 2017 12:22 Asia/Tehran
  • ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا حەسەن زیرەک

ئەمڕۆ پێنجی پووشپەر ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا حەسەن زیرەک هۆنەرمەند و گۆرانی بێژی نەمر

زیرەک زۆرت کرد خزمەتی هۆنەر    ژینێت لە پێناو هۆنەر بردەسەر

باوەکوو لە ژین نەحەسایەوە        پەژارەت زۆر دی زۆر چەوسایەوە

ڕۆژگارت ساتێ بە بێ غەم نەبوو   بەڵام لە هۆنەر هیچت کەم نەبوو

 مامۆستا حەسەن زیرەک لەگەڵ تیپی مووسیقای ڕادیۆ کرمانشان

 

چریکەی کوردستان لە بەرواری ٨ سەرماوەزی ١٣٠٠ هەتاوی لە شارە جوانەکەی بۆکان لە دایک بوو ، ژیانێکی سەرانسەر سەختی و تژی لە زەحمەت وئاوارەگی و دەربەدەری دەبێ و قەت ڕووی ئاسوودەیی بە خۆوە نابینی

خوالێخۆشبوو مامۆستا حەسەن زیرەک

 

 دەنگە خۆشەکەی مامۆستا حەسەن زیرەک ساڵانێکی دوور و درێژە کە دڵی ئەویندارانی هۆنەری شاد کردووە و بووەتە هۆی دڵگەرمی هۆنەردۆستان و  هەمووان چێژ لە دەنگە خۆشەکەی دەبن

 

 مامۆستا زیرەک لە درێژەی تەمەنی خۆی دا نزیکەی ١٥٠٠ گۆڕانی فۆلکلۆریک و گۆرانی تایبەت بە خۆی تۆمار دەکات و لە شیعر وهۆنراوەی شاعیرانی کورد وەکوو : نالی، وەفایی، ئیمامی، هەردی،پیرەمێرد، هێمەن هۆنراوەکانی خۆی و فۆلکلۆری کوردی کەڵکی وەرگرتووە، لە دوایین ساڵانی ژیانی دا تووشی شێرپەنجە دەبێت ولە ئاکام دا لە پووشپەڕی ساڵی ١٣٥١ هەتاوی چاوەکانی لە سەر یەک دادەنێ و دڵی لێوانلێو لە هەست و خەم و پەژارەکەی لە لێدان دەکەوێت و لە سەر داوای خۆی لە سەر  ئەسپەردەی چیای ناڵەشکێنە دەکرێ و ئەویندارانی چریکەی کوردستان بۆ تاهەتایە بەجێدێلێ .

یادی بەرز و ڕوحی شاد

سەرپەیڤ