ته‌مووز 06, 2017 19:59 Asia/Tehran

چاوەڕوانییەکان کۆتاییان پێ هات و دوای دەنگۆ و مشت ۆ مڕی زۆر لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و یانەی بەرسێلۆنا گرێبەستی گرانباییان مۆر کرد

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی بەرسێلۆنا لەسەر گرێبەستی نێوانیان و بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە ڕێککەوتن ئەستێرەی یەکەمیان گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و بوو بە گرانباییترین گرێبەست لە مێژووی تۆپی پێی ئەوروپا.

بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرسێلۆنا

 

گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ بارسا تەواو جیاوازە لەگەڵ شەش گرێبەستەکانی پێشووی ، لە مووچە و مەرجی هەڵوەشانەوەو باجەکاندا. لە گرێبەستەکەی مێسیدا، مەرجی هەڵوەشانەوەی بەرزکراوەتەوە بۆ 300 ملیۆن یۆرۆو تاوەکو ساڵی 2021 لەگەڵ بارسا دەمێنێتەوە.

مووچەی ئەو یاریزانە لە گرێبەستەکەیدا خەیاڵییە و هیچ یاریزانێک لە ئەوروپا ئەو مووچەیە وەرناگرێت کە بڕەکەی 30 ملیۆن یۆرۆیە لە ساڵێکدا و تەواوی مووچەکەی بۆ میسی دەمێنێتەوە بێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەک بداتە باجی ئیسپانیا، بەڵکۆ یانەکە تەواوی باجەکان دەدات و بەمەش کێشەی باج و مێسی کۆتایی هات.

گرانبایی ترین یاریزانی ئەوروپا

 

مێسی کەلە لەسەردەمی لاپۆرتا پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد بە مووچەی ملیۆنێک و 200 هەزار یۆرۆی ساڵانە دواتر بە شێوەی رێژەیی مووچەکەی زیادکراو تاوەکو گەیاندیە 7 ملیۆن و 800 هەزار بەر لەوەی دەستبەرداری پۆستەکەی بێت.

 



مێسی لە ماوەی 12 ساڵ لەگەڵ بارسا، 28 نازناوی گشتی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە و 30 نازناوی تاکەکەسیشی بردووەتەوە لەسەرووی هەمووییان 5 باڵۆندۆر، هەروەها 30 ریکۆرد و مێژووی نوێی بارسا یەکسانە بەمێژووی پەیوەندی ئەو یاریزانە بە یانە کەتەلۆنییەکە و ئێستا باشترین یانەی 15 ساڵی رابردووی جیهانە.

 

 

 

 

سەرپەیڤ