شاری مێژوویی یه‌زد له سه‌ر ئاستی جیهان تۆمار کرا
شاری مێژوویی یه‌زد وه‌ک یه‌که‌م شاری مێژوویی ئێران له ڕیزی که‌له‌پووری جیهانی تۆمار کرا. پاش تێپه‌ڕبوونی 9 ساڵ به سه‌ر دۆسیه‌ی شاری مێژوویی یه‌زد له ڕیزی که‌له‌پووری کاتی جیهان، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕابردوو 18ی پووشپه‌ڕ، ئه‌م شاره مێژووییه وه‌ک یه‌کێک له شاره خشتییه‌کانی جیهان له چل و یه‌که‌مین دانیشتنی لێژنه‌ی که‌له‌پووری جیهانی ڕێکخراوی یۆنسکۆ له شاری کراکۆفی پۆڵۆنیا تۆمار کرا.
هه‌رچه‌نده پێش ده‌ستپێکردنی ئه‌م کۆبوونه‌وه محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن تاڵبیان، جێگری که‌له‌پووری فه‌رهه‌نگی ڕێکخراوی که‌له‌پووری فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری ئێران سه‌باره‌ت به کێشه و گرفته‌کانی بیناسازی له به‌شی مێژوویی یه‌زد نیگه‌رانی خۆیی ده‌ربڕیبوو به‌ڵام له ئاکامدا ناوی یه‌زد له سه‌ر ئاستی جیهانی تۆمار کرا.
یەزد وەكوو ٢٢ەمین شوێنەواری تۆماركاراوی ئێرانە لە پێڕستی جیهانیی یۆنسكۆدا
گەڕەكە قەدیمی و كۆنەكانی یەزد یەكێكە لە شازترین گەڕەكە مێژووییەكانی جیهان.
تاكوو ئێستا 21 بینا و شوێنەواری سرووشتیی ئێران چووەتە ڕیزی میراتە جیهانیی یۆنسكۆوە بەڵام تا ئەم كاتە هیچ شارێكی ئێران نەخرابووە نێو ئەم پێرستەوە.
تۆماركرانی ئاسەواری مێژوویی و فەرهەنگی بۆ هەر وڵاتێك بایەخی زۆری هەیە چوونكە هەم كار دەكاتە سەر گەشەی گەشتیاری و هەم لە كاتی قەومانی ڕووداوگەلێكی وەكوو بۆمەلەرزە كۆمەڵگای جیهانی بە شێوەیێكی بەربڵاوتر یارمەتی پێ دەگەینێت.
باگرەكان لە بینا خشتینە و بەناوبانگەكانی یەزدن. گرینگتری تایبەتمەندی شاری یەزد نژیارڤانی كەویری ئەم شارەیە. باگر، مینارە و گومبەزەكان دیارترین لایەنی ڕوالەتیی نژیارڤانی ئەم شارەیە. لەم میعماریەدا لە باگر بۆ وەرگرتنی با و فێنك كردنەوەی نێوخۆی بیناكان كەڵكیان وەرگرتووە.
لە كۆتاییدا دەبێ بگوترێ حەمام و گەڕەكە میژووییەكان و هەروەها بازاڕە قەدمییەكانی یەزد و خانووەكانی لایەنێكی دیكەی نژیارڤانی سەرەنج ڕاكێشی ئەن شارەن.