ته‌مووز 16, 2017 18:20 Asia/Tehran
  • چەن هەواڵی وەرزشی

کێبەرکێیەکانی پاڵەوانیەتی ڕاکردنی ناو مەیدانی قۆتابیانی سەرانسەری وڵات لە سنەدژ دەس پێی کرا .

  سی و چوارەمین  خولی  کێبەرکێیەکانی  پاڵەوانیەتی  ڕاکردنی  ناو  مەیدانی  قوتابیانی  کوڕی  سەرانسەری  وڵات  بە   ڕکەبەرایەتی  290    قوتابیی  کوڕ ی  خولی  سەرەتایی  لە چوارجێوەی   26  تیم  ڕۆژی  یەکشەمە  لە   یاریگەی  22 گوڵانی  سنە  دەس پێی کرا .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  پەیامنێری  ئیرنا  ئەو خولە  لە    ڕکەبەرایەتیەکانی  لە  بەشی  کوڕان  لە 12    بڕگەی  100 میتر و 200 میتر و 800 میتر  1500 میتر 60  میتر  بە  لەمپەر    بازبردنی  بە درێژایی  باز بردنی    بەرزایی    هاویشتنی  دیسک  هاویشتنی توپ  پەنجگانە    و پێیاسە کردنی 1000  مەتری  ڕۆژی  یەکشەمە  و دووشەمە  بەڕێوە   دەچێت  دەسپێکی  کێبەرکێیەکانی   بەشی کوڕانی  خولەکانی  خوێندنی  یەکەم و دووهەمی  مام ناوەندی   لە ڕۆژی  27  پوشپەڕ  دەبێت  و ئەو ب ەشە  لە کێبەرکێیەکان یش  تا سی  پوشپەڕیش  درێژەی   بووە  و لەو قوناغە دا  540  وەرشوان  ڕاهێنەر  و سەرپەرەشت  لە  چوارچێوەی  59  تیم   بە شداریان  بووە  .  کێبەرکێیەکانی  بەشی  کچانیش  لە سێ  خولی  خوێندن  بەڕێوە دەچێت  و بە و  پێیە لە خولی  سەرەتایی  240  کەس  لە چوارچێوەی  22  تیمی   یەکەمی  مانگی  گەلاوێژ  لە سنە    ئامادە  دەبن .

کێبەرکێیەکانی  پاڵەوانیەتی   قورسایی هەڵگر و کەم ئەندامانی  وڵات   دەستی پێکرد .

کرانەوەی  بیست و چوارەمین  خولی  کێبەرکێیەکانی  پاڵەوانیەتی    وڵات  قورسایی  هەڵگری     کەم ئەندامان  بە   ئامادە بوونی  سەرۆکایەتی  فدراسیونی  بەڕێوە چوو . بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  پەیامنێری  سەدا و سیما  لە دەسپێکی  ڕێ و ڕەسمەکە   عەلی ئەسغەر ڕواسی ،  وێڕای  بە خێر هاتنی  بەشداربووان  پێداچوونەوەیەکی  کرد   لە   شانازیەکانی  وەدەس هاتووە  لە لقەکانی  قورسایی  هەڵگری   و  ئەو لقەی  لە پڕشانازترین لقەکانی وەرزشی گیانبەختکاران و   کەم ئەندامان  هاوردە  ئەژمار .

ناوبراو سەبارەت  بە بەڕێوە بردنی  ئەو  کێبەرکێیەکانە   شی کردنەوەیەکی  دابە  دەستە   وئاماژەی  کردە  یەکەمین  پاڵەوانیەتی  تیمی قۆرسایی هەڵگری   ئێران  لە   کێبەرکێیەکانی  جیهانی  ساڵی  2006 و  یەکەمین  پاڵەوانیەتی  ئەو تیمە    لە یاریەکانی  پارائولەمپیکی  2012ی  لەندەن  .

 کوردستان  بوو بە  پاڵەوانیەتی  کێبەرکێیەکانی  کونگ فوی گەورەساڵانی  وڵات

  پاڵەوانیەتی  کوردستانی  لە کێبەرکێیەکانی  کونگ  فوی گەورەساڵانی  وڵات و وەدەس هێنانی  شەش  مێداڵیای   زیوی  کێبەرکێیەکانی وڵات  لە لایەن    موی تای کاران کوردستانی  2  هەواڵی  وەرزشی  کوردستانە . بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا  کێبەرکێیەکانی  کونگ فوی  گەورە ساڵاتی  وڵات  شەوی  هەینی  23  پوشپەڕ  بە  ناساندنی  پاڵەوانەکان  لە سنە  کوتایی پێی هات  و تیمی  کوردستانی    لە سەر  پلەی  یەکەم  ڕاوەستا   ئەو  کێبەرکێیانە  لە بەشی   کێبەرکێیەکانی  نیوە ئازاد   بەڕێوە چوو  و وەرزشوانانی  33  تیم  لە  چوارچێوەی   31  پارێزگا  لە س ەرانسەری  وڵات  لە  کێشەکانی  54 ،58 ،63 ،73 ،78 ؛83 ،88 ،93 و 103   ڕکە بە ایەتیان کرد  لە کوتایی  ئەو کێبەرکێیانە   بلال  ڕستمی   کیا سلیمی  سینا ویسی  و کیوان  باقری  چوار مێداڵیای  زێڕ ی  بۆ  تیمی  کوردستانی  وەدەس  هێنا  یوسف  کەرەمی  موحەمەد  علیمرادی    پدرام چراغی  و حسین کرمی    لە کونفوکارانی  کوردستانی  مداڵیای  زویان  وەدەس  هێناا  و  چوونە سەر سەکووی  دووهەم  و کیوان  ڕەحیمییش  پلەی سێهەمی    دەس  خست .

کێبەرکێیەکانی  موی تای  پاڵەوانیەتی  تازەلاوان  و لاوانی  وڵات  بۆ ماوەی    دوو  ڕۆژ  بە میواندااریەتی  پارێزگای  تاران و شاری  دەماوەند  بەڕێوە چوو  لەو کێبەرمێیانە  220  موی تای  کار لە لە 25   پارێزگای  وڵلات  ئامادە بوونە  و لە کێشەکانی  جۆراوجۆری  تەمەنە  جوراوجورەکان تازە لاوان و تازە لاوان لە گەڵ ی ەکتر   ڕکەبەرایەتیان کرد   لە کوتاییدا  سینا  حیدری   لە کێشی 75  کیلوگرام  پارسا   پەرویزی   لە کێشی 91  کلوگرام و نوید قومری  لە کێشی  63 کیلوگرام توانیان   مداڵیای  بورونز  وە دەس  بێنن .