ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان له عه‌لی شه‌مس عه‌لیزاده له کرماشان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به‌رپرسی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کرماشان هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕێزنان له شاعیری به‌رجه‌سته‌ی کرماشانی عه‌لی شه‌مس عه‌لیزاده ڕاده‌گه‌یێنێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌حیم جه‌عفه‌ری له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: به بۆنه‌ی ڕێزنان له شاعیری به‌رجه‌سته‌ی کرماشانی بڕیاره ئێواره‌شیعرێک له هۆڵی شه‌هید ئاوینی ڕۆژی سێشه‌ممه 27ی پووشپه‌ڕ کاتژمێر 5ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت.
جه‌عفه‌ری زیادی کرد: که‌سایه‌تیی به‌رجه‌سته‌ی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی له کرماشان زۆرن له‌و نێوانه‌دا عه‌لی شه‌مس عه‌لیزاده وه‌کوو شاعیر و ئه‌دیبی ناسراوی ئه‌و پارێزگایه له حه‌وزه‌ی غه‌زه‌ڵی نوێ پاش ڕاپه‌ڕیندا چالاکی ده‌نوێنێت.
ڕێوڕه‌سمی ڕێزنان له‌و شاعیره به‌رجه‌سته‌یه هاوکات له‌گه‌ڵ کرانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شیعری "سبه‌ی" له هۆڵی شه‌هید ئاوینی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
عه‌لی شه‌مس عه‌لیزاده ساڵی 1321 له نه‌جه‌فی پیرۆز له‌دایکبووه و دانیشتووی کرماشانه و فه‌رمانبه‌ری خانه‌نشینکراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه. هه‌ندێ له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و ئه‌دیبه بریتیین له: له‌پشت جیهانی بێ ڕووداوه‌وه، ڕزگار له نێو بادا و چیتر هیچ، نوێیه دووپات کراوه‌کان و وه‌رزی مه‌ودا.